کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئیماراتی و کوژرانی چوار سەرنشینەکەی
May 17, 2019 12:25 Asia/Tehran
بە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی چکۆلەی ئیمارات، چوار سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ نووسینگەی مێدیایی دەوڵەتی ئیمارات ڕۆژی پێنجشەممە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند ئەو فڕۆکەیە بە چوار سەنشینەوە لە دوبەی کەوتە خوارەوە و بە هۆی ئەو ڕووداوە هەر چوار سەرنشینەکەی کوژراون.
سێ سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە شاروومەندی بەریتانیا و یەک کەسیشیان شاروومەندی ئەفریقای باشووری بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەگەری زۆرە کە هۆی کەوتنە خوارەی ئەو فڕۆکەیە تەگەرەی تەکنیکی بووبێ.