May 17, 2019 12:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر سەنعا؛ ٧٧ شەهید و بریندار

ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر سەنعا گەیشتە شەش کەس لەوان چوار منداڵ. لەو پەلامارانەدا تا ئێستا ٧١ شاروومەندی یەمەنیش بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن ڕایگەیاند ئەو جەنایەتەی دەسدرێژکارانی سەعوودی، پیشاندەری ناکامیی سەربازیی و سیاسیی هێزە دەسدرێژکارەکانە.

یەکێتیی زانایانی ئایینی یەمەنیش جەنایەتی هاوپەیمانیی دەسرێژکارانی سەعوودی لە بۆردومان کردنی ناوچە ئاوەدانەکانی سەنعای ئیدانە کرد و ئەوەی بە جەنایەتێکی دژە مرۆیی وەسف کرد.

بە پیی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ بینا و باڵاخانەی زۆر لە بۆردومانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی لە سەنعا کاول بوون و گرووپەکانی فریاگوزاری و هەروەها هێزی خۆبەخش یەکسەر خەریکی دەرهێنانی تەرمی کەسانی کوژراو و یان برینداران لە ژێر دار و وپەردووی ڕووخاوی ماڵەکاندان.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ