ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەری: ٣٥٠ هەزار یەمەنی لە ساڵی ٢٠١٩ وەیلان و بێ ماڵ و حاڵ بوونە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەری ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ لانیکەم ٣٥٠ هەزار یەمەنی لەم ساڵەی زایینی (٢٠١٩) لەبەر پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی هەڵوەدا و وەیلان و بێ ماڵ و حاڵ بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەری ڕاشیگەیاند گرووپەکانی سەر بەم ڕێکخراوەیە ئیستاکە لە ٤٢٠٠٠ ناوچەدا خەریکی یارمەتیدان و فریاگوزاری بە ئاوارە یەمنییەکانن.
"مارک لۆکۆک" Mark Lowcock جێگری سکرتێری گستیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە ئەمدواییە ڕایگەیاندبوو، یەمەن بەرەوڕووی نالەبارترین کارەساتیی مرۆیی مێژوو بۆتەوە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.