تشرینی یه‌که‌م 31, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • کۆمپانیای نەوتی یەمەن : ژمارەیەک گەمیی هەڵگری سوتەمەنی هەروا لە لایەن هاوپەیمانی سەعودیەوە ڕاگیراون

کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانی سەعودی هەروەها بە ژمارەیەک گەمیی هەڵگری سوتەمەنی ئیزن نادات کە لە بەندەری حودەیدە دا لەنگەر بخەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە لە بەیان نامەی کۆمپانیای نەوتی یەمەن دا هاتووە، هاوپەیمانی سەعودی فرەتر لە ٧٧ ڕۆژە کە ئیزن نادەن بە شەش گەمیی هەڵگری سوتەمەنی بێنە ناو بەندەری حودەیدەوە. کۆمپانیای نەوتی یەمەن وتوویەتی: بارستای گشتیی سوتەمەنی کە هاوپەیمانی سەعودی دەستیبەسەرداگرتووە، نۆزدە هەزار و٧١٨ تەن بەنزین و١١٧ هەزار و٣٠٨ تەن سوتەمەنی دیزیڵیە. کۆمپانیای نەوتی یەمەن هەروەها ڕایگەیاند: هاوپەیمانی سەعودی بە شێوەی گشتیی وبە مەبەستی زەخت خستنە سەر خەڵک وپەرەی گیرە وکێشەکانیان گەمیەکانی هەڵگری مادەی سوتەمەنی ڕاگرتووە. هەواڵێکی تر لە یەمەن ئەمەیە کە هێزە کانی دەسدرێژکاری هاوپەیمانی سەعودی شەوی ڕابردوو شاری " ئەلدریهمی " لە پارێزگەی حودەیدەیان بە توپخانە بە توندی گوللە باران کرد. شاری ئەلدریهمی لە زۆر ساڵ لەمەوپێشەوە لە ژێر گەمارۆی توندی دەسدرێژکارانی سەعودی وئیماراتی وبەکریگیراوانیان دایە . هاوپەیمانی سەعودی لە مارسی ٢٠١٥ دەسدرێژی لە دژی یەمەنی دەسپێکردووە کە ٥٦ مانگ لەم شەڕە تیدەپەڕێت. هەتا ئێستاکە دەیان هەزار کەس بەهۆی ئەم شەڕەوە ڕاستە وخۆ وناڕاستە وخۆ کوژراون وسەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوونە.

سەرپەیڤ