خۆپیشاندانی دژی دەوڵەتی
تشرینی دووهم 07, 2019 08:47 Asia/Tehran
هەزاران کوێتی شەوی پێنج شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی ئابووری و گوزەران و یاسای هاوپەیوەند بە شارومەندایەتیی ئەم وڵاتە، لە مەیدانی ئەلئەردەی شاری کوێتی پێتەخت دا دەستیان دایە خۆپیشاندان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناڕەزایانی کوێتی لەم خۆپیشاندانەدا خوازیاری چاکسازی لە سیستێمی فێرکاری، چاک کردنەوەی نەخۆشخانەکان، ڕاگیرانی ڕاتنی دەوڵەتی، لێخۆشبوون لە حوکم دراوانی سیاسی، ئازادیی ڕادەربڕین، چارەسەریی گرفتی بێکاری و گۆڕینی یاسای هاوپەیوەند بە شارومەندایەتی بوون.
هەڵسوڕاوانی کوێتی پێشتر بە دروست کردنی هەشتەک لە توییتێر خوازیاری ئەنجام گرتنی چاکسازیی ئابووری لەم وڵاتە ببوون و وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ داسەپاندنی باجی تازە، وشدارییان دابوو کە ئەگەر بێتو ئەم ڕەوشتە هەروا بەردەوام بێت دڕژێنە سەر شەقام و بازاڕ.