کانونی دوھەم 16, 2017 20:40 Asia/Tehran
  • کێشە لە پەرلەمانی تورکیا ئەمجارەیان لەسەر کەڵک وەگرتن لە ووشەی

پاش ڕەخنەی یەکێک لەنوێنەرانی هەدەپە لە کوشت وبڕی خەڵکی سیڤیل لە کوردستانی تورکیا، نوێنەرانی ئاکەپەو مەهەپە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کەڵک وەرگرتن لە ووشەی"کوردستان" و نکۆڵیان کرد لە بوونی ناوچەیەک بەناوی کوردستان لە تورکیا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی جمهوریەت، پاش تێکهەڵچوون و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی تورکیا لەکاتی تاووتوێی بنەماکانی یاسای بنەڕەتیی نوێی ئەو وڵاتە لەنێوان نوێنەرانی پارتی دادوگەشەو پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، ئەمجارەیان کێشە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە ووشەی"کوردستان" لەلایەن نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان ساز بوو.

پاش ئەوەی سیبل یغیت ئالپ، نوێنەری دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا و سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان، ئۆپراسیۆنەکانی هێزی ئاسایشیی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی بە"قەڵاچۆی شارومەندان" لە کوردستان ناساند. نوێنەرانی پارتی دادوگەشەو بزاڤی نیشتمانی تورکیا کاردانەوەی توندیان پێشان دا بە کەڵک وەرگرتن لە ووشەی کوردستان کە ئەوەش، بووەهۆی تێکهەڵچوون و پێکدادانی نوێنەران.

لەکاردانەوە بەو قسەو لێدوانانە، مەهمەت موش، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دادوگەشە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، وتی: قسەکردن لەبارەی کوشت وبڕی شارومەندان لەلایەن حکومەت چەشنێک داکۆکی لە پەکەکەیە. قەڵاچۆی شارومەندانی ئاسایی کاری پەکەکەیە. مەبەستتان لە کوردستان کوێیە؟ مەگەر لە تورکیا کوردستان هەیە؟

روحی ئەرسوی، نوێنەری پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیاش لە کاردانەوە بەو لێدوانانەی نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان وتی: حکومەتی تورکیا لەحاڵی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانە، بە بکوژ پێشاندانی دەوڵەت لەلایەن نوێنەران، قەبووڵکراو نییە. کەڵک وەرگرتن لە ووشەی کوردستان بەهیچ لەونێک قەبووڵ ناکەین.

یوسف حەلاج ئۆغڵوو نوێنەری پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیاش بە ڕەخنەگرتن لە ووشەی کوردستان، وتی: کەڵک وەرگرتن لە ووشەی کوردستان بۆ ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ،  ووشەیەکی "خۆسازکراو"ـە.