پومپێئۆ : جان کەری بۆ لاواز بوونی تڕەمپ هەوڵ ئەدات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە وێڕای ڕەخنە لە وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی : جان کەری وێڕای پڕۆپاگەندەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران ، بە شێوەی چالاکانە بۆ لاواز کردنی دەوڵەتی تڕەمپ هەوڵ ئەدات .
مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی پێنجشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی فاکس نیوز وتی : وا دێتە بەرچاو کە کەری ناتوانێ خۆی لادات و چالاکانە هەوڵ ئەدات لە ڕێگای دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی پێگەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و دەوڵەتەکەی بخەوشێنێ . پومپێئو وتیشی : جان کەری ، وێندی شێرمەن جێگری پێشووی کاروباری سیاسی وەزارەتی دەرەوە و ئێڕنێست مونیز وەزیری وزەی پێشوو هەوڵ ئەدەن شتێک کەتڕەمپ هەوڵ ئەدات دەستی پێی بگات خەوشدار بکەن . پۆمپێئو بەرلەوەش ڕۆژی هەینی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەخنەی لە کردەوەی کەری گرت و ئەوەی بە بێ شەرمی زانی . وتەبێژی کەری لە کاردانەوە بە ئەو وتانە وتی : هیچ شتێکی سەیر لە دیداری دیپلوماتە پێشووەکانی لە گەڵ هاوتایانی دەرەوەیی نیە چ بگات بەوەی کە بێ شەرمانە یان ناشیاو بێت . شتێک کە بێ شەرمانە و سەیرە ئەوەیە کە تریبونی وەزارەتی دەرەوە بۆ نومایشە سیاسیەکان بدزرێت .
تڕەمپ ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکای تاوانبار کرد کە دیدارگەڵێکی نایاسایی لە گەڵ بیانییەکان بەڕێوە بردووە . بارگرژی و بوختان کردن و تۆمەت لێدان لە نێوان کۆماریخوازان و دیموکراتەکانی ئەمریکا لە سەرووبەندی هەڵبژاردنەکانی نێوان دورەیی ئەو وڵاتە لە مانگی نوامبر پەرەی سەندووە. .