حوزه‌یران 16, 2017 18:31 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی کێڵگەی نەوتیی حەباری لە رەققەی سوریا

سوپای سوریا مەیدانی نەوتیی حەباری یان لە ریفی باشووری ڕۆژئاوای رەقە لە تیرۆریستانی داعشی وەرگرتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی مەیادین  سوپای سوریا کە دوێنێ پێنج شەممە سێ کێڵگەی نەوتیان لە پارێزگەی  رەقە ئازاد کرد بوو  ئەمڕۆهەینیش  کێڵگەی نەوتی حەباریان  لەم ناوچەیە لەباکووری سوریا  لە دەستی داعش ئازاد کرد.

هێزی سوری دوێنێ پێنج شەممە سەرباری مەیدانی نەوتیی سورە توانیان کێڵگەی نەوتی و  گوندی سەفیان ، کێڵگەی نەوتی سەفیح و دوو ڕێگەی رەسافەیان  ئازاد کرد  .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئوپراسیۆنی سوپای سوریا و هێزی خۆراکری لە ڕیفی باشووری ڕۆژاوایی پارێزگەی رەقە  درێژەی  هەیە.

هەرلەم حاڵەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوری  بنکەی داعشیان  لە گوندەکانی مەرات  و حەتلە لە دەورووبەری دەیروزوور  داوەتە بەر پەلامار  .

هەروەها بنکەکانی داعش لە حەویجە سەکەر  لەباشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دەیروزوور  و گەڕەکی  کنامات لەشاری  دەیروزوور  کەوتە بەر پەلاماری سوپای سوریا  کە بووە تە هۆی کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستان  و خەسارێکی زۆریان لێ کەوتووە.

سەرچاوەکانی سوریش بە ئاماژەدان بە تێکهەڵچوونی داعش  لەگەڵ کوردەکان کەلەلایەن ئەمریکا  داکۆکیان دەکرێت لە دەورووبەری فروسیە لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆژاوای رەقە باسی کوژرانی زومارێک لە کوردەکانیان کرد .