حوزه‌یران 26, 2017 19:48 Asia/Tehran
  • تەقێنەوەی بومب لە دەمیشق

بە هۆی تەقێنەوەی بومب لە بنکەیەکی پشکنینی سوپای سووریا لە ناوچەی " دمر " ی دەمیشقی پێتەختی سووریا چەند کەس برینداربوون.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمەیادین" ڕۆژی دوشەممە ڕاپۆرتی دا ترۆمبێلی بومبئاخنکراولە ناوچەی " دمر" تەقێوەتەوە ودەسبەجیی چەندین ئامبوڵانس ودەیان هێزی فریاکەوتن بۆ ناوچەی کارەسات لیدراو نێردراوە. هێشتا ڕاپۆرتێکی دروست لە وردیاتی ئەم کارەساتە بڵاو نەکراوەتەوە. هەوالێکی تر لەسووریا ئەمەیە کە ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی "ڕوسیا ئەلیەوم" ڕایگەیاند : بەهۆی پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی بە ناو ئەمریکایی بۆ پارێزگاکانی دەیروزۆر وحەسەکە لەڕۆژهەڵات وباکووری ڕٶژهەڵاتی سووریا ، ژمارەیەک لە کەسانی سێڤێلی سووری کوژران وبریندار بوون. بە قسەی چالاکانی سووری دە کەس لەوان چەن ژن ومنداڵ لە بومبارانی ماڵێک لە شاری " ئەلقوریە" لە پارێزگەی  دەیروزۆر کوژراون. لە پارێزگەی حەسەکە  یش ئەندامانی بنەماڵەیەک لە بومبارانی هاوپەیمانی بۆگوندی " ئیم حەفور " گیانیان لەدەس دا. لە سێپتەمبەری دووهەزارو چواردە هەتا ئێستاکە چوارسەدو حەفتاو دوو کەسی سێڤێل لە پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی لە سووریا کوژراون. ئەمریکا دەڵیی پەلامار بۆ سەرناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا بە مەبەستی بەربەرەکانی لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکانە.

سەرپەیڤ