ئامادە باشی هێزەکانی سوپای تورکیا لەناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا
تهمووز 15, 2017 12:01 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ سوریا لە باری ئامادە باش دان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێزەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی هەینی لە دۆخی ئامادە باش دان و جلیقەی گوللـە نەبڕیان لە بەردا کردبوو و ژمارەی گەشتییەکانی خۆیان بە شێوەی بێ وێنە لە درێژەی سنووری دوو وڵات زۆرتر کردووە.
ئەم ئامادە باشە لە حالێکدایە کە هێزەکانیی سوپای تورکیا دوو گەنجی سوری یان لە نزیکی بوارگەی سنووری باب ئەلهەوا لە پارێزگای ئەدلێب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بە زەبری گوللـە کووشتووە. بەر لەوەیش مندالێکی چوار ساڵان و تازە لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی سوریایش لە ناوچەی سنووری لەگەڵ گردو پەری ئەدلێب بە زەبری گوللـەی هێزەکانی سوپای تورکیا کوژراون.