بەشار ئەسەد: شەڕ لە سووریا ، حکومەتی که م کار کردووە
سەرۆک کۆماری سووریا بەپێداگری لەسەر پێویستی بنبڕکرانی گەندەڵیی لە سووریا ڕایگەیاند؛ شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتە بووەتە مایەی پەرەی کەم کاری، خەمساردی و کەمتەرخەمی لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی حکومەت.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، بەشار ئەسەد، لە دانیشتنی لەگەڵ ئامینە شەمات سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی چاودێری و پشکنینی سووریا لە دەمشق وتی: گەندەڵی هەردەم دەتوانێ دزە بکاتە نێو یاساو ڕێساکان و دەم و دەزگە حکومەتییەکان و شەڕ لە سووریا کاریگەریی هەیە لەسەر پەرەسەندنی کەمتەرخەمیی و خەمساردی لە جێ بەجێ کرانی ئەرک و بەرپرسایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی نەگونجاوی حکومەت لەڕاپەڕاندنی کاروبارەکاندا.
بەشار ئەسەد جەختی کرد: پێویستە چاودێری زیاتر و جیددیتر بکرێ لەسەر کردەوەی دەم و دەزگە حکومەتییەکان و لەگەڵ هۆکاران و تاوانبارانی گەندەڵی.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، رژیمی زایۆنیستی، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێ بووە.