ئاب 17, 2017 10:25 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: واشینگتۆن و لەندەن کەرەستەی جەنگیی ژاراوییان خستۆتە بەردەستی تیرۆریستانی سووریا

ڕووسیا ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بە دانی کەرەستەی جەنگیی هەڵگری مادەی ژاراوی بە تیرۆریستان لە سووریا، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بنپێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەیدا نووسی؛ لە تیرۆریستانی حەلەب و نزیکی دیمەشق، مادەی ژاراویی " سی ئس" و "سی ئن" دەست کەوتووە کە لە دوو کۆمپانیای ئەمریکایی و کۆمپانیایەکی بەریتانیایی بەرهەم هاتوون و خراونەتە بەردەستی تیرۆریستان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنە لە داکۆکییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە تیرۆریستان بە تەشەرەوە نووسی؛ ئێمە بە چاوی خۆمان دەبینین کە چۆن لە واشینگتۆن ولەندەن دیموکراسی دەسەڵاتی بە دەستەوەیە و ئەوان چەندە پێبەندی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانن.

سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بەرەوڕووی شەڕ و ئاڵۆزی لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نووسرە بۆتەوە کە لە لایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکییان لێ دەکرێ.

ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە لەم ماوەیەدا هەموو چەشنە چەکی نائاسایی لەوان چەکی هەڵگری مادەی شیمیاییان داوە بە تیرۆریستان و هەروەها لەگەڵ ئەوەش بەردەوام دەوڵەتی سووریایان تۆمەتبار کردووە بە دەکارهێنانی ئەو چەشنە چەکانە.

 

سەرپەیڤ