ئاب 17, 2017 16:50 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بۆ سەر بنکە و حەشارگەکانی داعش لە نزیکی سنووری لوبنان

فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا ئێوارەی چوارشەممە ناوچە شاخاوییەکانی ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە نزیکی سنووری لوبنان بۆردومان کرد.

تیرۆریستانی داعش ناوچەیەکیان لەم بەر و ئەوبەری سنووری سووریا و لوبنان خستۆتە بن ڕکێفی خۆیانەوە و چاوەڕێ دەکرێ بەم زوانە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی سەربازی بۆ بنەبڕ کردنیان لەو ناوچەیە دەسدت پێ ببێت.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ تەلەڤزیۆنی سووریا ڕاپۆرتی دا؛ هێزە سەربازییەکانی سووریا تەپۆڵکەیەکی ستراتژیکیان گرتۆتە دەست کە زاڵە بە سەر ناوچەکانی ژێر ڕکێفی داعش لە سنووری لوبنان.

بۆردومان کردنی ئەم ناوچەیە لە لایەن سووریاوە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە کاربەدەستێکی لوبنانی چوارشەممە وتی هێزەکانی ئەم وڵاتە پەلاماری بنکە و حەشارگەکانی داعشیان لە لای دیکەی ئەو ناوچە سەرسنوورییە داوە و گەمارۆی داعش زیاتر بووە.

پێشتریش ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی چیاکانی "عەرسال"ی لوبنان و کوێستانی "قەلەموونی ڕۆژئاوایی" سووریا کە نزیکەی سێ ساڵ بوو لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی "بەرەی نووسرە"دا بوو، ٢١ی ژولایی ٢٠١٧ دەست پێ بوو و لە ئاکامدا هێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان توانیان تیرۆریستانی بەرەی نووسرە لەو ناوچەیە وەدەر نێن.

سەرپەیڤ