ئاب 21, 2017 17:45 Asia/Tehran
  • دابین کرانی بەشێک لە پیداویستی دەرمانی سووریا لە لایەن ئێران

سەرۆکی یەکیەتی دەرمان چێ کەرانی سووریا لە هاوکاری نێوان دەمیشق وکۆمپانیەکانی ئێرانی بۆ دابین کردنی کەمبوونی دەرمان لەم وڵاتە هەواڵی داو پیداگری کرد: کۆمپانیەکانی دەرمان چێ کەری ئێرانی لەحاڵی حازردا سەتی شەش لە پیداویستی دەرمانی سووریا دابین دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " مەحمود حەسەن " سەرۆکی یەکیەتی دەرمان چێکەرانی سووریا ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی سووری ئەلوەتەن، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ڕایگەیاند : بە بەرپا کرانی یەکەمین کونفرانسی دەرمانی ئێران وسووریا لە دەمیشق هاوکاری لە نێوان کۆمپانیەکانی سووریا وئێرانی پەرە دەستینێت. مەحمود حەسەن وتی: ئەم کۆنفرانسە بە بەشداری فرەتر لە سی کۆمپانیای دەرمانی لە مانگی ئوکتۆبەر بەڕێوە دەچێت وتیدا دوو لایەن دەس ئەدەن بە ئاڵووێر کردنی زانیاری وتیجارەت لە بارەی پێشە سازی دەرمانی بە تایبەت لەبواری بەرهەم هێنانی دەرمانی خاوەن کوالیتەی بەرز. مەحمود حەسەن وتی: سووریا لە پێشەسازی دەرمانی پێشەنگ بووە وبۆ گشت وڵاتانی جیهان دەرمانی هەناردە دەکرد بەڵام بە هۆی شەڕ ئێستاکە لە بریک لە  دەرمانه کاندا بە تایبەت دەرمانە  ده گمه نه کان لەگەڵ کەمبوون ڕووبەروویە کە بەهۆی هاوکاری نێوان کۆمپانیەکانی ئێرانی وسووری لەپێناوی قەرەبوو کردنەوەی ئەم کەمبوونەیە. سەرۆکی یەکیەتی دەرمان چێ کەرانی سووریا وتیشی: شاندی دەرمان چیکەرانی سووریا لە سەفەر بۆ ئێران شایەتی گوڕانیکی گه ورە لە پێشەسازی دەرمان چێ کردن لە ئێران بوو. قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارویازدە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ڕژێمی زایونی، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ وەلانانی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکرا. 

سەرپەیڤ