ئاب 21, 2017 21:10 Asia/Tehran
  • پیداگری ئێران ولوبنان لەسەر چارەسەرکرانی سیاسی قەیرانی سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان وجێگری عەرەبی وئافریقای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پشتیوانی کردن لە وتووێژەکانی ئاستانە لە بارەی سووریا لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی سیاسی قەیران لە سووریا پیداگریان کرد.

"حسێن جابری ئەنساری" جێگری عەرەبی وئافریقای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە بەیروت لەگەڵ " جبران باسیل" وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان دیداری کردو لەبارەی ڕیگاکانی پەرەی هاوکاری دوو لایەنە ، گوڕانکاریەکانی لوبنان ومەسەلەکانی ناوچەیی وتووێژی کرد. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە دانی ڕاپۆرتێک لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هاوکاری کردن لەگەڵ وڵاتانی بەشداری کار لەڕەوتی وتووێژەکانی سووریا لە ئاستانەی قەزاقستان بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی سووریا وتی: چارە سەرکرانی قەیرانی سووریا بە یارمەتی وهاوڕی یەتی لوبنان ووڵاتانی تری ناوچە پێویستی هەیە . جابری ئەنساری ، هەروەها هیواداری دەربڕی دیداری داهاتووی " میشل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان لە تاران دەسپێکەری پەرەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە هەموو بەشەکان بەتایبەت سیاسی وئابووری بیت." جبران باسیل" وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنانیش لەم دیدارەدا بە ڕیز گرتن لە پشتیوانیەکانی ئێران لە لوبنان لەبەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم وتی: دامەزرانی ئاگر بڕ وبەدی هێنانی ناوچەکانی کەم کەرەوەی ئاڵوزی لە سووریا ، یارمەتی بدات بە سەرکەوتنی لوبنان بەسەر ترۆریسم. جبران باسیل وجابری ئەنساری هەروەها لەم دیدارەدا لەسەر پێویستی پەرەی پێوەندی دوو لایەنە وهەروەها بەردەوامی وتووێژ وڕاوێژکاری لە بوارەکانی دوو لایەنە وناوچەیی پیداگریان کرد. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی سیاسی وئایینی لوبنان چووە بەیروت. ناوبراو هەتا ئێستاکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار وسەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دیدارو ووتوێژی کردووە.

سەرپەیڤ