ئه‌یلوول 11, 2017 20:57 Asia/Tehran
  • فەرمانی بەشار ئەسەد بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە دەیروزۆر

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ، فەرمانی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە دەیروزۆری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا، فەرمانی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە دەیروزۆر لەلایەن بەشار ئەسەد دوای ئەوە دەرکرا کە گەمارۆی سێ ساڵەی شاری دەیروزۆر تێک شکێندرا. پێشتر بە هۆی گەمارۆی دەیروزۆر ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم شارە بەڕێوە نەچوو. دوهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دوای گوڕانی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە سێزدەی ئاوریلی دووهەزارو شازدە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا هەرچوارساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت. هێزەکانی سووری وهاوپەیمانەکانی پێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە سەرکەوتن گەمارۆی شاری دەیروزۆر تێک بشکینن وپاشان کۆنترۆڵی فڕگەی سەربازی ئەم شارە بگرنە ئەستۆ. فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ، هەڵبژاردن وئیرادەی نەتەوەی ئەم وڵاتەی تەنیا ڕێگای دیاری کردنی چارەنوسیی نیهایی سووریا زانی.

سەرپەیڤ