سەتی هەشتاوپێنجی خاکی سوریا لە دەستی هێزی دەوڵەتیی سوریایە
فەرماندەی هێزی ڕووس لە سوریا ڕایگەیاند کە سەتی پازدەی خاکی سوریا لە دەستی داعش ماوەتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ژنەرال ئەلکساندر لاپین، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا لە سوریا پێداگری کرد : لە یەک حەوتە دا ، هەشت ناوچەی ئاوەدان لە دەستی تاقمەکانی داعش لە عەقیربات لە دەورووبەری حەما ی سوریا ئازاد کراوە .
لاپین پێداگری کرد دوای ئازاد کرانی شارۆچکەی عەقیربات لە لایەن سوپای سوریا هەموو هێڵەکانی فریاگوزاری داعش لە ناوچەی عەقیربات داخراوە و سوپای سوریا درێژە دەدات بە پاکتاو کردنی ناوچە لە دەستی چەکدارانی داعش لە باکوور و ڕۆژاوای ناوچە.
ئەم کاربەدەستە ڕووسە لە سوریا ڕایگەیاند: سوپای سوریا لە سەرووبەندی لەناوبردنی هێزی داعشن کە باکووری دەیروزوور و باشووری ئەو پارێزگەیان گه مارو داوه.
ئەم کاربەدەستە سەربازەیی ڕوسیا وتی : تاقمی تیرۆریستیی داعش بیست و حەوت هەزار کیلومەتر لە خاکی سوریای لە دەست دایە .
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتیشی : 180 بنکەی تیرۆریستان لە ناوچەی عەقیربات تێک شکێندراوە و هەموو هێڵەکانی فریاگوزاری داعش لەم ناوچەیە پچڕاوە.
هێزی سوری و خەباتکارانی میحوەری خۆڕاگری توانیان ئەم دواییە بە پاشەکشە پێ کردنی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەی ناوەندیی حومس و هەروەها پارێزگەی دەیروزوور گەمارۆی ئەم شارەیان تێک بشکینن و زۆرێک لە کێڵگەکانی نەوتیشیان ئازاد کردووە.
ئەم وێنەگەلە نیشان دەدەن کە دانیشتوانی ئەم شارە ژیانی سرووشتی خۆیان درێژە پێ دەدەن و شارۆمەندان لە شەقامەکان هات و چوو دەکەن و ریستورانەکان و دوکانەکانیش دیسان کراونەتەوە.
کاروانی یارمەتی مرپیی کە نیزیکەی حەوتسەد تون خۆراکیان پێ بووە، ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە شاری دەیروزووری سوریا هەتا لەنێوان دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و رۆژاوایی و گوندی جفرە، ئەم خۆراکانە دابەش بکرێن .