لەناوبردنی سەدو هەشتا بنکەوبارەگای داعش لە حەمای سووریا
ئهیلوول 12, 2017 17:26 Asia/Tehran
وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا لە لەناوبردنی سەدو هەشتا بنکەی ترۆریستەکانی داعش لە شارۆچکەی " عەقیربات " لە ڕیفی حەمالەسووریا هەواڵی دا.
بە پیی ڕاپۆرتی کەنالی ڕاشا تۆدەی ، وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : لەم هەڵمەتە دا ڕیگاکانی یارمەتی گەیاندن وناردنی چەک وکەرەسە وئامیری سەربازی بۆ ترۆریستەکانی داعش لە عەقیرباتی سووریا پچڕا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە " ئیلکساندر لابین" فەرماندەری هێزەکانی ڕوسیا لە سووریا وتی: ڕۆژی ڕابردوو ، هێزی ئاسمانی ڕوسیا فرەتر لە پەنجا فڕین بو پشتیوانی لە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سووریا لە عقیربات ئەنجام دا ونێزیک بە سەدو هەشتا بنکه ی تیروریستان له نیو چوون .