ئه‌یلوول 19, 2017 11:18 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

بە هۆی تەقینەوە لە ناوچەی کوردنشینی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چەن کەس بریندار بوون.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا بە پشت ڕاست کردنەوەی تەقینەوەی ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی سەیاحی لە ناوچەی کوردنشینی قامیشلولە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، باسی بریندار بوونی چەن شاروومەندنی سووریایی کرد بە هۆی ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە .

هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام پاش شکست هێنانی داعش لە بەرەکانی شەڕدا، ئەم گرووپە هێرشی تەقاندنەوەی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا پەرە پیداوە.

هەواڵی دیکە ئەوەیە سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە ڕۆژاوای دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا توانی چەن ناوچەی دیکەیش لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش دەربێنێ.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە ڕۆژی دووشەممە جێبەجێ کرا، ناوچەگەلێکی وەک "حوایج ابومصعه "،"حوایج ابوعرب"،" الخریطه" و "عین ابوجمعه " کەوتنە ژێر دەستی هێزەکانی سوپای سووریاوە.

 

سەرپەیڤ