تشرینی یه‌که‌م 01, 2017 20:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی لانی کەم ٢٨ هەزار ترۆریست  کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لاگریان لە وان دەکرد لە سوریا

دوا بە دوای ئۆپەراسیۆنی دژی ترۆریستی هێزی هەوا فەزای ڕوسیا لە سوریا لانیکەم ٢٨ هەزار ترۆریست کەوڵاتانی رۆژئاوایی لاگریان لەوان کردووە کوژراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتێنیک، کاربەدەستانی روس  رۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاندووە ، نزیک بوونەتەوە لە جەستەی تاقمەکانی ترۆریستی کە وڵاتانی رۆژئاوایی لاگریان لەوان کردووە بە تایبەت داعش و زەبری گورچکبڕییان لەوان داوە و کاتی لەناوچوونی تۆکمە وتەواوی ئەوان گەییشتووە .  سپۆتێنیک بە کەڵک وەرگرتن لە ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەراشکاوی وتی، سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزی هەوا فەزای ڕوسیا، لە سەدا ٨٧ی ناوچەکانیی ئەو وڵاتەی لە بوونی ترۆریستان پاک کردووە کە بریتین لە ٥٠٠ ناوچە .

 ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٥ ، دوای ڕەزامەندی پەرلەمانی ڕوسیا لەگەڵ داوای فەرمی سوریا ، یەکەمین فڕینی بۆمب هاوێژەکانی ڕوسی سەقامگیر لە پێگەی حەمیمیم بۆ بۆمبارانی ترۆریستان دەستپێکراوە . تاقمی وڵاتانی ڕۆژئاوایی - عەرەبی دژی سوری بە پێشەنگی ئەمریکا لە شەش ساڵ لەمەو بەر بە ستراتژیای سەرنخوونیی حکوومەتی سوریا بوونەتە هۆی ئەوەی دەیان هەزار ترۆریستی دەمارگرژ لە ولاتانی جۆر بە جۆری جیهان بەرەو شوریا بڕۆن و لە شەرئامێرەکانی پێشکەوتوو ، پارە و پشتگری ئیتڵاعاتی کەڵک وەربگرن . ئەم کردەوەگەلەی دژی سوریا بووەتە هۆی پێکهاتنی دەیان تاقمی ترۆریستی کە جیا لە کووشت وبڕی بە سەدان هەزار کەس لە سوریا و عێراق و هەروەها کاولکردنیی دوو وڵات، بوونەتەهۆی ئاوارەبوونی بەملوینان عێراقی و سوری . تاقمی وڵاتانی رۆژئاوایی-عەرەبی هێشتایش بەردەوامن لە سەر پشتگریی لە تاقمە چەکدارەکان و ترۆریستان .

سەرپەیڤ