تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 15:57 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی یەکەم تاقم لە هێزەکانی تورکیا لەخاکی سووریادا

شایەتحاڵان ڕایانگەیاند، یەکەم گرووپی هێزەکانی تورکیا لەئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکووری سووریا جێگیرکران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، شایەتحاڵان لەباکووری سووریا سەرلەئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە بەپشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی چوونی یەکەم تاقم لە هێزەکانی تورکیا بۆشاری ئیدلەب، ڕایانگەیاند؛ ئەو هێزانە لەگردووپەڕی شاری ئیدلەب جێگیرکراون.

هێزەکانی تورکیا لەکاتێکدا چوونەنێو خاکی سووریا کە بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەئاماژە بەوەی کە ئانکاڕا ڕێگەنادات پەناخوازانی سووری بچنەنێو خاکی وڵاتەکەی، هۆکاری سەرەکیی ئامادەبوونی سەربازی هێزەکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلەب لەسووریای ، هێنانەدی ڕێگاو بازگەی پێویست بۆ کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاند.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرلەوە، نورەدین جانکلی وەزیری بەرگریی تورکیا، نەهێشتنی هەڕەشەو گوڕەشە ناوچەییەکانی بە هۆکاری ئامادەبوونی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای ئیدلەب لەسووریا ناوبردبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ئیدیعای کردبوو، هێزەکانی ئەو وڵاتە بەپێی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی دانوستانەکانی ئاستانەی شەش و لەدرێژەی ڕێککەوتننامەی سی سیپتەمبەری٢٠١٦ بۆ جێ بەجێ کردنی ئاگربڕ لە سووریا کە لەنێوان تورکیا، ڕووسیاو ئێراندا وەک سێ وڵاتی گەرەنتیکاری ئاگربڕ مۆرکرا، گەیشتوونەتە ئیدلەب.

ئەو قسە دژبەیەکانەی بەرپرسان و دەم و دەزگەکانی تورکیا لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە فەرمانبەرێتی نوێی تورکیا لە سووریا بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی مانگی مای ڕابردوو لە شەشەمین کۆبوونەوەکانی ئاستانە لە قەزاقستان، جێگیرکرانی ئاگربڕلەنێوان هێزە حکومەتییەکان و هێزە بەرهەڵستکارە سووریەکان لە پارێزگای ئیدلەبە.

سەرپەیڤ