تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 16:10 Asia/Tehran
  • ڕەقەی سوریا بە تەواوی لە دەستی داعش ئازاد کرا

تاقمی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا سەر بە نەیارانی سوری و سەقامگیر لە لەندەن پێداگری کرد : شاری رەقەی ناوەندی پارێزگەی رەقە و بنکەی ناوەندی و سەرەکیی داعش لە سوریا، کەوتە دەستی هێزی کوردی سوری .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، تاقمی ناسراو  بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند شاری رەقە ڕۆژی سێ شەممە بە تەواوی  لە دەستی داعش  ئازاد کرا  .

ڕۆژی دووشەممە  ڕاگێندرابوو نیزیکەی سەتی نەوەتی شاری رەقە  لە دەستی داعش  رزگار کراوە و نیزیکەی سێسەت  داعشی لەم شارە ماونەتەوە کە زۆربەیان لە نەخۆشخانە و یاریگەی ئەم شارە دان  .

ئازاد کردنی  یاریگە و نەخۆشخانەی شاری رەقەش  بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ئەنجام بوو  .

بەم کارە  بە کردەوە شاری رەقە کە ناوەندی خەلافەتی داعش لە سوریا  بە ناوبانگ بووە، لە بوونی  تاقمی تەکفیری داعش   پاکتاو کراوە  .

هێزی پارتی یەکگرتووی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا پێکهاتوو لە هێزی کورد و عەرەب، مانگی  ژووئەنی ساڵی 2017  ئۆپراسیۆنی  پاکتاوکرانی  رەقە لە بوونی داعشیان دەست پێکردبوو .

رەقە یەکەم شاری مەزنی سوریا بوو کە لە ساڵی 2014  لەلایەن تاقمی تەکفیری داعش  داگیرکرا و  بووە ناوەندی  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی  تیرۆریستی و هەڵس و کەوتی داعش لە دەرەوە.

هەرلەم حاڵەدا  بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  مێهر، هێزی سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری بە گەیشتن بۆ نێو شەقامەکانی بوور سەعید، گەڕەکی  رەسافە و گەڕەکی  عەمال، ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی گەڕەکەکانی شاری دەیروزوور لە بوونی تیرۆریستانی داعشیان دەست پێکردوە.

پێشتر  ڕۆژنامەی عەرەبیی جەدید  بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ئاگادار ڕایانگەیاند ڕۆژی دووشەممە سوپای سوریا توانی کۆنترۆڵی  زۆربەی ناوچەکانی شاری دەیروزوور بگرێتە دەست و لە سەرووبەندی ڕاگەیاندنی ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی  ئەم شارە لە دەستی داعشە.

سەرپەیڤ