لەناوچوونی باری خۆراکی دانیشتوانی فوعە و کەفەریای سوریا لەلایەن تیرۆریستانەوە
تیرۆریستان، باری خۆراکی هاوێژراو بۆ داانیشتوانی شارەکانی گەمارۆدراوی فوعە و کەفەریایان لە ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا ئاگر تێبەردا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی شەممە دوای چەندین حەوتە چاوەڕوانی ، فڕۆکەکانی بارهەڵگری باری خۆراک و دەرمان لەسەر ئاسمانی شارە گەمارۆدراوەکانی فوعە و کەفەریا فڕین و دوای هاوێژرانی چەترگەلێکی هەڵگری خۆراک و دەرمان ، تیروریستانی ئامادەبوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فوعە لە هاویشتنی گوللە چەترەکانیان دایە بەر پەلامار .
لەبەر ئەم پەلامارە چەندین باری خۆراک لە ئاسمانەوە سووتاوە ولەو چوو .
دوو شارۆچکەی فوعە و کەفەریا لە دەکیلومەتری باکووری ئەدلیب لە بیست و هەشتەمی مانگی مارسی 2015 و دوای داگیرکرانی شاری ئەدلیب لەباکووری ڕۆژاوای سوریا، بەتەواوەتی لەلایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆ دراون و لەوکاتەوە دەکەونە بەر پەلاماری بەهاوەن .