بەرپەرچدرانەوەی پەلاماری تاقمی تیروریستیی بەرەی نوسرە بۆسەر بنکەی سوپای سوریا
پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە دەورووبەری هێزگەی کارەبای " موحرەدە "لە باکووری شاری حەما لە ڕۆژاوای سوریا، بەرپەرچ درایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سانا، یەکەی سوپا و هێزەچەکدارەکانی سوریا ڕۆژی شەممە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە باکووری شاری حەما، ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشت و ژومارێکیش بە بەجێ هێشتنی چەک و کەرەستەکانیان هەڵاتن.
تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە لە سنووری پارێزگەکانی حەما و ئەدلیب چالاکی دەکەن کە زۆربەیان هاوڵاتی وڵاتانی بیانین و لە ڕێگەی تورکیاوە هاتوونەتە نێو تورکیا .
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریاش ڕۆژی شەممە بنکەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیان لە باشووری پارێزگەی حەڵەب داوەتە بەر پەلامار .
بنکە و ڕێگەی پشتیوانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە دوو گوندی ڕەملە و رەسمولکبارە لە باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی خەناسر لەباشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەبش بوردومان کرا .
سوپای سوریا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەم میحوەرە، گوندی ڕاشدییە یان لە تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە وەرگرتەوە.