تشرینی دووه‌م 13, 2017 17:49 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان تیرۆریستی داعشی لە شاری بووکەمالی سووریا

دەیان کەس لە تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیی سوپای سووریا لە گردووپەڕی شاری بووکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا دوێنێ یەکشەممە دەیان جار پێگەو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لەگردووپەڕی ڕۆژاوای شاری بووکەمال بۆردومان کردو ژمارێک سەرکردەی داعش لەوان "هانی الثلجی"، "ابو منذر الشیشانی" وئەبوو محەممەد سافی لەو پەلامارانە کوژران.

لەهێرشی ئاسمانیی سوپای سووریا، بڕێکی زۆری چەکەمەنی و چەکئامێری گرووپی ڕەشەکوژی داعشیش تێکشکێندرا.

هاوکاتیش، پێشڕەوی یەکەکانی سوپا لە ناوچەی حەویجە قاتع لەباکووری شاری دێرەزوور بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش بەردەوامە.

تیرۆریستانی داعش لە خەڵکی سیڤیل لەناوچەی حەویجە قاتع وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرن و بەم پێیە، هەڵمەتی یەکەکانی سوپای سووریا بەئامانجی پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی بەسستی و بەپارێزەوە دەچێتە پێش.

هاوکات لەگەڵ ڕزگارکرانی ناوچەی حەویجە قاتع ، ئاسایش لە لای رۆژاوای شاری دێرەزوور جێگیر دەکرێ و تیرۆریستان ئیدی ناتوانن دزە بکەنەناوی.

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا بەفەرمی ڕزگارکرانی شاری بووکەمال لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ