تشرینی دووه‌م 21, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە  هاوەنی سەر دەمشق، کوژرانی دوو ئەندامی هەڵبژاردەی سووریا

لەپەلاماری بە هاوەنی نەیارانی چەکدار بۆسەر دەمشقی پایتەختی سووریا، دوو ئەندامی هەڵبژاردەی جۆدۆی ئەو وڵاتە کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، نەیارانی چەکداری سووریا بەهاوەن هۆڵی وەرزشیی"الفیحاء"ی دەمشقیان پێکا کە بەهۆیەوە، پانزە کەسیش بریندار بوون.

چەندین ناوچەی دەمشق و دەورووبەریشی رۆژی دووشەممە کەوتنە بەرپەلاماری بە هاوەنی گرووپە نەیارەکان.

پاش ئیمزای ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا لەماوەی دانیشتنی ئاستانە(پایتەختی قەزاقستان) و پاش خولێک هێمنی لە پایتەختی سووریا، پەلامارە هاوەنییەکان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەس پێ کراوەتەوە.

بەقسەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا گرووپە نەیارەکان چەندین پەلاماری هاوەنیان بۆسەر پایتەخت ئەنجام داوە کە لەرۆژی پێنج شەممەوە تائێستا کوژرانی٢٤کەسی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.

هەرلەو ئاراستەدا عەلی زەعتەری ڕێکخەری کاروباری مرۆیانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری هێنانەدی بازگە هێمنەکان بوو بۆ گواستنەوەی برینداران و منداڵان لە رۆژهەڵاتی دەمشق.

سەرپەیڤ