تشرینی دووه‌م 23, 2017 19:04 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی شارۆچکەیەک لە دێرەزووری سووریا لەچنگ تیرۆریستان

یەکەکانی سوپای سووریا، شارۆچکەی "القوریە" لەباشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزووریان لە گرووپی ڕەشەکوژی داعش سەندەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ لەو هەڵمەتەدا ژمارێک تیرۆریستی داعشی کوژران و بریندار بوون.

سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا یەکشەممەی ڕابردوو شاری بووکەمال لە پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا)یان لەگرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش سەندەوە.

ئەو شارە سنوورییە لەدراوسێتی شاری ئەلقائیمی ئێراق تەنیا پێگەی مەزنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو.

ئۆپراسیۆنی سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان بۆ زاڵبوون بەسەر بووکەمال بەئامانجی پاکتاوکردنی هەموو ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی سووریا لە گرووپی تیرۆریستیی داعش ئەنجامی گرت.

ناوەندی ئۆپراسیۆنی هێزە هاوپەیمانەکانی سوپای سووریا ١٦ی سیپتەمبەری ئەمساڵ هەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ ئێراق لەباشووری پارێزگای دێرەزووری لە گرووپی ڕەشەکوژی داعش دەس پێ کرد.

سەرپەیڤ