کانونی یه‌که‌م 16, 2017 16:46 Asia/Tehran
  • پەرەی پەلاماری ئاسمانی بۆسەر پێگەو بنکەکانی بەرەی نوسرە لەباکووری سووریا

سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند، پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕ‌ووسیاو سووریا بۆسەر پێگەکانی بەرەی نوسرە لەباکوور و باکووری رۆژاوای سووریا پەرەی سەندووە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە مراسلۆن، ئەو سەرچاوە مەیدانییانە ڕایانگەیاند؛ لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە دەیان پەلاماری ئاسمانی بۆسەر پێگە و بنکەکانی بەرەی نوسرە لە ریفی پارێزگای حەڵەب(باکووری سووریا)، ریفی پارێزگای حەماە(رۆژاوا) و ڕیفی پارێزگای ئیدلەب(باکووری ڕۆژاوا) ئەنجامی گرتووە.

بەقسەی ئەو سەرچاوانە، ئەو پەلامارە ئاسمانییانە هاوکات لەگەڵ ناردنی هێزی زیاتری سوپای سووریا بۆ ریفی باکووریی پارێزگای حەماە ئەنجامی گرتووە.

یەکەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی لەسەرەتای مانگی نۆڤمبەر، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانییان لەدژ گرووپە تیرۆریستییەکان لەناوچەکانی هەڵکەوتوو لەنێوان گردووپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەماەو دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دەسپێکردو لەو ماوەدا سەرکەوتنی مەزنیان بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) "بڵاوکرانەوەی هەواڵی چوونی هێزە چینییەکان"ی بەدرۆخستەوەو ڕایگەیاند: هیچ هەواڵێک لەبارەی چوونی هێزی سەربازیی چین بۆ سووریا بڵاو نەبووەتەوەو ئەوەی هەواڵدەریی سپۆتنیک لەماڵپەڕەکەی خستوویەتییە ئەستۆی ئەو هەواڵدەرییە، ڕاست نییە.

دوێنێ هەینی هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕایگەیاند: هێزە سەربازییە تایبەتییەکانی چین ناسراو بە "بەبرەکانی شەو"، لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە چوونەنێو تەرتوسی سووریاو لە ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی تیرۆریستانی ئامادە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق هاوبەش بوون.

سەرپەیڤ