کانونی دوھەم 04, 2018 20:33 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی هەواڵی لەناوبرانی فرۆکە جەنگییە ڕووسییەکان لە سووریا

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەواڵی هاوپێوەند بە لەناوبرانی حەوت فڕۆکەی جەنگیی ئەو وڵاتە لە هێرش کردنەسەر پێگەی ئاسمانیی حەمیمیمی سووریای بەناڕاست و ساختە زانی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ماڵپەڕی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم؛ لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا کە ئێستا لە سووریان، لەئامادەیی جەنگیی تەواودا درێژە دەدەن بە جێ بەجێ کردنی هەموو فەرمانبەرێتییەکانیان بەشێوازێکی تۆکمەو تەواو.

لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ تیرۆریستان٣١ی دیسەمبەر، پێگەی ئاسمانیی حەمیمیمی سووریایان لە شەودا بەهاوەن پێکا کە لەو پەلامارەدا دوو سەربازی ڕووسی کوژران.

هەندێ میدیا بەرلەوە ڕاپۆریان دابوو کە گوایە لەو پەلامارە هاوەنییە، حەوت فڕۆکەی جەنگیی لەناوچوونەو زیاتر لە دە سەربازی ڕووسیش بریندار بوونە.

سوپای ڕووسیا لە سیپتەمبەری٢٠١٥وە و لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی یاسایی دەمشق، پێگەو مۆڵگەکانی تیرۆریستانی جێی داکۆکیی ڕەوتی ڕۆژاوایی-عەرەبی لەوان ئەمریکای لەخاکی سووریا کردۆتە ئامانج.

ڕووسیا لە پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم بۆ جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگی و بۆمب هاوێژەکان لەدژ تیرۆریستان لە سووریا کەڵک وەردەگرێ.

 

سەرپەیڤ