کانونی دوھەم 10, 2018 19:26 Asia/Tehran
  • دەست گرتنی سوپای سوریا بەسەر چەند گوند لە دەورووبەری ئەدلیب

هێزی سوپای سوریا لە پێناو درێژەدان بە ئۆپراسیۆنەکەیان توانیان کۆنترۆڵی یازدە گوند لە دەورووبەری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بە دەستەوە بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەیادین، ناوەندی زانیاری گەیاندنی  هەواڵەکانی شەڕی سوریا ڕایگەیاند  :  سوپای سوریا دوای  تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی  تیرۆریستی سەر بە بەرەی نوسرە  توانی زاڵ بێت بەسەر ئەم گوندانە لە دەورووبەری ئەدلیب  .

هێزی سوپا و هاوپەیمانەکانی هەروەها لە چەند میحوەر لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی  ئەبووزوهور  لە دەورووبەری ئەدلیب  لەگەڵ بەرەی نوسرە و تاقمەکانی سەربەو  تێک هەڵچوون  .

ئەم هێزانە هەروەها توانیان  کۆنترۆڵی  بەرزاییەکانی  ئەبوورویل  و مەقبەرە  لە دەورووبەری بەشی  باشووری حەڵەب  بە دەستەوە بگرن  .

لە ناوچەی حەرەستا  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق یش هێزی سوپای سوریا کۆنترۆڵی  ژومارێک بینای  ئەم ناوچەیە یان  بە دەستەوە گرت.

هەرلەم حاڵەدا  پەلاماری بە هاوەننی تاقمە چەکدارە تیرۆریستەکان بۆ سەر شاری جرمانا  لە ریفی دیمەشق  زیانی ماڵی زۆری لێکەوتەوە .

پەلاماری بە هاوەنی ڕۆژی ڕابردووی تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچەگەلێکی شاری دیمەشق  بووە  هۆی کوژران و بریندار بوونی  41 کەسی سیڤیل.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ