کانونی دوھەم 15, 2018 21:20 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ دامەزرانی ئیسرایلیکی تر لەسووریا

ئەنجومەنی هۆزەتورکەمەن وعەرەبەکانی سووریا لە کاردانەوە بە دامەزرانی هێزی سنووری پێکهاتوو لە کوردەکانی بەرپشتیوانی واشنتۆن لەم وڵاتە ڕایگەیاند: ئەمریکا لە هەوڵ دایە بۆ دامەزرانی ئیسرایلیکی تر لە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا ، ئەنجومەنی هۆزوئەتنە تورکەمان وعەرەبەکانی سووریابە دەرکردنی بەیان نامەیەک ، گەڵاڵەی سەقامگیرکرانی هێزە کوردەکان لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ئەمریکای مەحکوم کرد ولە ئەمریکا داوای کرد هەرچی زووتر بڕیاری خۆی هەڵوەشێنێتەوە. لە بەیان نامەی هۆزە تورکەمان وعەرەبەکانی سووریا هاتووە: کردەوەی ئەمریکا بۆ دامەزرانی هێزی نوێ لە سووریا ، لەدژبەریی لەگەڵ دێموکراسیە وهۆزەکانی تورکەمان وعەرەبی سووریا وەکوو خاوەنانی سەرەکی ئەم سەرزەوینە ، ئەم هێزە قەبوڵ ناکەن وپێویست بێت گیانی خۆیان بەخت دەکەن هەتا لەگەڵ وەها کردەوەیەک بەربەرەکانێ بکەن. هەرلەم حاڵەدا ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ڕۆژی دوشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک کردەوەی ئەمریکا لە بەدی هێنانی هێزی نوێ میلیشیا سەربازیەکان لە باکووری ڕٶژهەڵاتی سووریای مەحکوم کرد وئەوەی بە دەسدرێژیەک بۆسەر مافی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریازانی. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : دوابەدوای دامەزرانی هێزیکی سنووروانی بەناو هێزەکانی ئەمنیەتی سنووری لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە کە ئەم هێزانە پێکهاتوون لە سیی هەزار کەس.

سەرپەیڤ