کانونی دوھەم 21, 2018 07:32 Asia/Tehran
  • دیمەشق: ئۆپراسیۆنی تورکیا لە عەفرین ، بنپێکردنی سەروەریی نەتەوەیی سوریایە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا شەوی یەکشەممە پەلاماری تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە باکووری سوریای بە توندی ئیدانە کرد و وتی : ئەم کارەی تورکیا بنپێکردنی سەروەری نەتەوەیی سوریایە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی  کرد  دەستدرێژی تورکیا ئیدانە بکەن و ڕێ وشوێنی پێویست بۆ وەستانی ئەو پەلامارە بگرنە بەر.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها ئیدیعای تورکیا سەبارەت بەمەی کە ئەنقەرە  دیمەشقی لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنەکەی لە عەفرین ئاگادار کردوەتەوە ، ڕە ت  کردەوە  .

مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی چەند کاتژمێر بەر لە دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا ئیدیعای  کرد  بە شێوەی نووسراوە کاربەدەستانی سوریای لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنە ئاگادار کردوەتەوە .

سوپای تورکیا لە ڕۆژی هەینییەوە بە  کەڵک وەرگرتن لە یەکەی تۆپخانەی خۆی دەستی داوەتە گوللەباران کردنی بنکەی هێزەکانی  پارتی سوریای دیمۆکراتیک لە عەفرین  .

ئۆپراسیۆنی زەوینیی سوپای تورکیاش  بە ناوی چڵە زەیتوون لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێکراوە.

تورکیا بەرلەمەش ئۆپراسیۆنێکی بەناوی سپەری فورات لە باکووری سوریا ئەنجام دابوو  .

دیمەشق بەجاران  لە ئۆپراسیۆن  و ئامادەبوونی نایاسایی هێزی تورکیا لە ناو خاکی سوریا ڕەخنەی گرتووە .

سەرپەیڤ