کانونی دوھەم 23, 2018 08:49 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پەرلەمانی سووریا بەرامبەر بە پەلاماری هێزەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

پەرلەمانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا دەسدرێژیی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێشەممەی ئیرنا؛ ئەنجومەنی نوێنەرانی سووریا لەم بەیاننامەیەدا داوای لە یەکێتیی نێوان پەرلەمانیی جیهانی و ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد دەسدرێژیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ئیدانە بکەن.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها ڕاگەیەنداروە: ئەردوغان بە دەسدرێژی کردنە سەر شاری سووریایی عەفرین بە بیانووی دابین کردنی ئاسایش، دیسان تیرۆریزم- کوشت و بڕ - وێرانی و بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی گرتۆتە بەر و هەوڵ دەدات کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچەکە زیاتر پەرە پێ بدات.

بەیاننامەیەکەی پەرلەمانی سورویا جەخت دەکات لە سەر ئەوەی کە دەسدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا و کوشت وبڕی خەڵک و کاول کردنی ماڵی و حاڵیان، دوژمنایەتی ئەم حکومەتە لەگەڵ هەموو مرۆڤایەتی دەردەخات و پیشاندەری ویست و خواستی ئەوان بۆ مانەوەی ناوچەکە لە ڕەوشی ناپاوەجێی و ئاژاوەگێڕی و پەرەپێدانی کێشە و ناکۆکی هەمیشەییدایە.

هاتنی هێزی تورکیایی بۆ خاکی سووریا لە ڕۆژانی ڕابردوو لە کاتێکدایە کە ئەم وڵاتە پاش چەن ساڵ خۆڕاگری ئێستاکە لە سەروبەندی بنەبڕ کردنی دیاردەری تیرۆریزمدایە.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بە ناوی لقی زەیتوون بە بیانووی بەهێزتر کردنی ئاسایش و پاوەجێی لە سنووریەکانی تورکیا و ناوچەکە و تیابردنی شەڕوانانی پەیەدە و داعش لە شاری عەفرین، لە ڕۆژی شەممەی رابردووە دەست پێ بووە.

دوابەدای دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین Afrin وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ؛ ئەو کردەوەی تورکیا بنپێ کردنی مافی سەروەری و دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی سووریایە.

 

سەرپەیڤ