کانونی دوھەم 31, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • پەیامنێری کەناڵی ئەلکەوسەر لە عەفرینی سووریا بریندار بوو

پەیامنێری کەناڵی نێونەتەوەیی ئەلکەوسەری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی عەفرینی سووریا بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند: سوھەیب ئەلمیسری لە ناوچەی عەفرینی باکووری سووریا لە ئەنجامی تەقەی لەشکریانی تورکیا بریندار بوو.

سوپای تورکیا لە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە ھێرشێکی بە ناوی خۆی وتەنی چڵەزەیتون دژی جەماوەری شاری عەفرینی باکووری سووریا دەست پێکردووە. تورکیا بەرلەمەش ھێرشێکی بە ناوی قەڵغاتی فۆراتەوە لە باکووری سووریا ئەنجام دابوو.

دیمەشق گەلێک جار لە ئۆپراسیۆن و ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی تورکیا لە خاکی سووریادا ڕەخنەی گرتووە.

کاربەدەستانی تورکیا لەوباوەڕەدان کە پارتەکوردییەکان لەوانە پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا بە پشتگریی ھێندێک لە وڵاتانی بیانی لەوانە ئەمریکاو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بە نیازی پێکھێنانی وڵات و یان ھەرێمێکی سەربەخۆی کوردنشینن لە باکووری سووریاو باشووری سنوورەکانی تورکیا. ئانکارا بە بیانووی خەباتی دژی ئەم  پارتانە ھێرشی کردووەتە سەر سووریاو سنوورەکانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە.

سەرپەیڤ