شوبات 07, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سیناریۆکانی ئەمریکا دژی سووریا

خولی تازەی سیناریۆکانی ئەمریکا بۆ سووریای پاش داعش

داهاتووی سووریای پاش داعش7 ساڵ بەسەر قەیرانەکەی سوریادا تێدەپەڕێت، بەم حاڵەوە پاش نەمانی داعش لە سووریا، پرسی دەسەڵات و داهاتووی سیاسی سووریا بە چ شێوەیێک دەبێت؟

دەوری سەرەکی لە ئازادکرانی خاکی سووریا لە دەستی تاقمە تیرۆریستییەکان، بە ئەستۆی ڕووسیا، ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان و ئەرتەشی سووریا بوو.

ئازادکرانی خاکی سووریا لە دەستی تاقمە تیرۆریستییەکان بە ئەستۆی ئێران، ڕووسیا، حیزبوڵڵای لوبنان و ئەرتەشی سووریا

بە شکەستی داعش و زاڵبوونەوەی ئەرتەشی سووریا بەسەر خاکی ئەو وڵاتە، دەورگێڕانی ئەو پرسە، لەبیری داهاتووی بەشداری خۆیانن لە سووریادا. هەموویان هەوڵ دەدەن هاوکێشە سیاسییەکانی داهاتووی سووریا بە چەشنێک بنەخشێنن کە بۆچوون و ڕوانگەکانی ئەوانی تێدا، ڕچاو بکرێت.

. ئەو ڕەوتانەی وا هەرئێستاکە، سەبارەت بە سووریا و داهاتووی لەئارادایە، بریتییە لە کۆبوونەوەی سووچی، جڤینەکەی ئاستانە و کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤدا.

کۆبوونەوەی سووچی سەبارەت بە سووریا

بەڵام بابەتی گرینگی دیکە ئەوەیە کە لە ئێستادا، ئەمریکا پاش تێپەڕینی 7 ساڵ بەسەر دەس پێ بوونی قەیران لە سووریا و ئامادە بوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوێ، خۆی ڕوو لە دۆڕاندن دەبینێ هەر بەم هۆیەوە کەوتووەتە هەوڵی ئەوەی بە هەر لەونێک بووە ڕێگری بکات لە کۆتایی هاتنی قەیرانەکە بە قازانجی بەرەی خۆڕاگری.

هەروەها هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتیی ئەمریکا، حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند واشنتۆن بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکانی خۆی لە باکووری سووریا هەوڵ دەدات ‌هێزێکی ئاسایشی نوێی تایبەت بە سەر سنوور، بە بەشداری 30 هەزار کەس پێک بێنێت، حکوومەتی ئەمریکا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم، بە نایاسایی و بە بێ مۆڵەتی حکوومەتی سووریا بە شێوەی سەربازی لە خاکی ئەو وڵاتەدایە.

ئمریکا به هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکانی خۆی لە باکووری سووریا هەوڵ دەدات ‌هێزێکی ئاسایشی نوێی تایبەت بە سەر سنوور، بە بەشداری 30 هەزار کەس پێک بێنێت

پاش شکەستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەمەڕ خستنی دەوڵەتی سووریا، ئەمجارەیان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سووریا لە چەکی کیمیایی، هەڕەشەی پەلاماری سەربازی کرد لەو وڵاتە.

دەوڵەتی سووریا، زۆر جاران دەکارهێنانی چەکوچۆڵی کیمیایی لەو وڵاتەی رەت کردووەتەوە و ئەوە بە گەڵاڵەیێکی ساختەکراو و پیلانێک دەزانێ بۆ خستنە ژێرگوشاری دەوڵەتی سووریا. ئاشکرایە کە ئەمریکا بە هەڕەشە و گوڕەشە و سیاسەتی فریودەرانەی خۆی، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دۆخی سووریا ئاڵۆزتر دەکات.

 

 

 

 

سەرپەیڤ