شوبات 16, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای ڕەققەی سووریا

گۆڕی بەکۆمەڵی داگری، تەرمی کوژراوان لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دەورووبەری ڕەققە لەڕۆژهەڵاتی سووریا دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە بە دەیان تەرمی سەربازی و ناسەربازی لەنزیک ناوچەی "الرمثان" لە گردووپەڕی ڕەققە دۆزراوەتەوە.

تائێستا گۆڕی بەکۆمەڵ ی زۆر لەناوچە ڕزگارکراوەکان لەچنگ تیرۆریستانی داعش و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە سووریا دۆزراوەتەوە.

لەهەمان کاتدا، یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام بەناوی ئەبوو ئەیمەن ئەلمسری بەهۆی دەسڕێژ لەیەکێک لە بنکەکانی پشکنینی هاوپێوەند بەگرووپی ڕەشەکوژی نورەدین زەنکی لەگردووپەڕی شارۆچکەی ئەلهەوییە لەگردووپەڕی رۆژاوایی حەڵەب لەباکووری سووریا کوژرا.

سووریا نزیک حەوت ساڵە بەئامادەبوونی گرووپە چەکدار و ڕەشەکوژەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و بڕێک وڵاتی ناوچە داکۆکی دەکرێن لەگەڵ قەیران بەرەوڕوویە. بە پێشڕەویی سوپاو هێزە خۆڕاگرەکان، سووریا پاش چەندین ساڵ پاوەجێی، لەسەروبەندی سەرکەوتنی بەتەواوەتییە بەسەر تیرۆریزمدا.

سەرپەیڤ