شوبات 17, 2018 18:54 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی تیرۆریستان بۆ دزەکردنە نێو سووریا لەڕێی لوبنانەوە

سوپای سووریا، کردەی گرووپێک لە تیرۆریستان بۆ هاتنە نێو خاکی سووریا لەڕێی خاکی لوبنانی بێ ئاکام کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ تیرۆریستان ئەمڕۆ شەممە لەهەوڵدابوون لەڕێی یەکێک لە تێپەڕگە نایاساییەکان لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریاو لوبنان، خۆیان بگەیێننە ناوچەی تەل کەلەخ لەگردووپەڕی شاری حۆمسی سووریا کە لەگەڵ خۆڕاگریی سوپای سووریا بەرەوڕوو بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەڕەوتی تێکهەڵچوونی نێوان سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستان لەو ناوچەدا، یەکێک لە تیرۆریستان کوژراو ئەوانی دیکەیان بەرەو خاکی لوبنان هەڵاتن.

پاش سەرکەوتنی سوپای سووریا، لوبنانو هێزە خۆڕاگرەکان لەشەڕی دژ بەگرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکانی جێگیر لە بەرزاییە سنوورییەکانی لوبنان و سووریا بەتایبەت داعش و بەرەی نوسرەو داخستنی بازگە نایاساییەکان، ئەوە یەکەمجارە کە تیرۆریستان هەوڵ دەدەن لەڕێی خاکی لوبنانەوە بچنە نێو سووریا.

بەبڕوای چاودێران، هۆیئەو کردەی تیرۆریستان ، تەنگ و نەگونجاوبوونی بارودۆخ بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بۆئەوان لەخاکی لوبنان سەرچاوەگرتوو لە هاوکاریی سوپاو هێزە ئاسایشییەکان وموقاوەمەی لوبنانە.

سووریا نزیک بە حەوت ساڵە بەئامادەبوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن رۆژاوا و هەندێ وڵاتی ناوچە داکۆکی دەکرێن، لەگەڵ قەیران بەرەوڕوویە. بە پێشڕەویی سوپاو هێزە خۆڕاگرەکان، سووریا پاش چەندین ساڵ پاوەجێی، لەسەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمەدایە لەهەمبەر تیرۆریزمدا.

سەرپەیڤ