دەیان کوژراو و بریندار دوا بە دوای پەلاماری بەهاوەنی ترۆریستان بۆ سەر دێمەشق
دوا بە دوای پەلاماری بەهاوەنی ترۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتییەوە بۆ سەر ناوچە گەلێکی دێمەشقی پێتەختی سوریا ١١ کەس کوژران و ٤٩ کەسی تریش بریندار بوونە.
ناوچەکانی ، ئەلقەساع ، ئەلزبلتەانی، باب تووما، بابۆلئیسلام، ئامویین و جەرمانا در دیمەشق، کەوتوونەتە بەر پەلاماری بە هاوەنی تاقمە ڕەشەکوژەکان دا .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەیانی چوار شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا لە دیمەشق دا وتی: تاقمە ڕەشەکوژەکانی نێو غوتەی رۆژهەڵاتی لە ڕۆژی سێ شەممە وە جارێکی تر بە بنپێکردنیی ڕێککەوتنی ناوچەکانی کەم ئالۆزی ، ماڵە ئاوەدانەکانی شاری دێمەشقیان بە هاویشتنی ٧٥ هاوەن و مووشەک داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا کە لەم پەلامارە بەهاوەنانە دا ، زەرەری زۆر دراوە لە ماڵ و مۆڵکی شارومەندانی سوری و ژێر خانە گشتییەکان . ترۆریستان بەر دەوام بە هاوەنەوە پەلاماری ناوچە جۆر بە جۆرەکانی پێتەختی سوریا دەکەن و ئەم کردەوەیە بنپێکردنی ڕێککەوتنی تۆکمەی ئاگر بڕی ڕاگەینداروە لە سوریایە .
سوریا حەوت ساڵە بە ئامادە بوونی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە لە لایەن ڕۆژ ئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە بە تایبەت عەرەبستان لاگرییان لێوەدەکرێت ، بەرەو ڕووی قەیران بۆتەوە . بە پێشڕەوی سوپا و هێزەکانی خۆراگری ، سوریا دوای ساڵەها خۆڕاگری لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمەو تەواو دایە بەرامبەر ترۆریستان دا .