ئادار 20, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: هەوڵی دژە سووریایی ڕۆژئاوا لەئەنجومەنی ئاسایش شکستی هێنا

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: هەوڵی رۆژئاواییەکان لەپێناو سوودوەرگرتن لەمافی مرۆڤ و چەکی شیمیایی لەئەنجومەنی ئاسایشی دژبە سووریا شکستی هێنا.

بەپێی ڕاپۆری سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە رۆژاواییەکان لەهەر پرس وبابەتێک بۆ دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی سووریا کەڵکیان وەرگرتووە، وتی: وڵاتەکەی سەنەدو بەڵگەی خستووەتە بەردەست ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی شیمیایی کە درۆ و ساختەبوونی ئیدیعای وڵاتانی رۆژاوایی لەبارەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریا ، دەسەلمێنێ.

بەشار جەعفەری وتی: رۆژاوا بەئاگاداربوون لە شکستی سیاسەتەکانیان لەسووریا، تۆمەتگەلێکی لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی دەمشق لە چەکی شیمیایی دژ بە تیرۆریستان دێنێتە ئاراوە.

دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەسەر بانگهێشتنی بەرەی رۆژاوایی بەسەرکردایەتی ئەمریکا و بەئامانجی بردنی پرسەکانی مافی مرۆیی سووریا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش پێکهات، کە بەهۆی نەیارەتی جیددی ڕووسیاو چین لەبەرنامەی کاری ئەو دەزگەیە چووە دەر.

پاش هەڵوێست گرتنی نەیارانەی نوێنەرانی ڕووسیاو چین و داکۆکییەکانی بەرەی رۆژاوایی بەتایبەت نوێنەرانی ئەمریکاو فەڕانسە لە هێنانەئارای دۆخی مافی مرۆڤی سووریا لەوئەنجومەنە، لەسەر داوای "دا پولیانسکی" نوێنەری ڕووسیا بۆ درێژەی تاووتوێی ئەو پرسە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگدان کرا کە نەیتوان ڕێژەی پێویست بەدەست بێنێ و ئەو کۆڕە بەتێپەڕینی تەنیا بیست خولەک، کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ