ئادار 23, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • ئامادەیی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەلاماری شیمانەیی ئەمریکا

باڵوێزی سوریا لە مۆسکۆ پێداگری کرد دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە پەلامارێکی شیمانەیی ئامادەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ڕیاز حەداد  باڵوێزی سوریا لە ڕووسیا ڕایگەیاند: سوپا و سیستێمی بەرگری  ئاسمانی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە پەلامارێک بەمەبەستی پاراستنی  سەروەری نیشتمانی و خەڵکی ئەم وڵاتە ئامادەن .

ڕیاز حەداد پێداگری کرد :  سوریا بۆ هەرچەشنە ھەنگاوێکی ئەگەری بەدژی ئەم وڵاتە ئامادەیە.

ولادیمیر شانۆف  سەرۆکی لیژنەی بەرەڤانیی دوومای ڕووسیا  ڕۆژی چوارشەممە  وتبووی  ئەگەری پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە گرینگەکان و بیناکانی ئیداریی سوریا بە مەبەستی سەرنخوون کردنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، هەروا پاوەجێییە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2001 ەوە  لە ئەنجامی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانیەوە داکۆکییان لێ دەکرێت ، دەست پێکراوە.

 

 

سەرپەیڤ