نیسان 17, 2018 09:39 Asia/Tehran
  • هاویشتنی 9 مووشەک بەرەو  سوریا ، لەناو چوونی هەموو مووشەکەکان

ئەرتەشی سووریا ژوماری مووشەکەکانی هاوێژراو بەرەو فڕگەی شەعیرات لە حومس و فڕگەی ئەزمیر لە دەڤەڕی دیەشقی بە 9 مووشەک ڕاگەیاند

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ئەرتەشی سورویا  سەرلەبەیانی  سێشەمە  ڕایگەیاند  هەموو  ئەو مووشەکانە  لە ئاسمانی  سووریا  لەناو چوون .   بەرگریی  ئاسمانی   ئەرتەشی  سووریا  سێ مووشەکی  کە ەبرو   فڕگەی    سەربازیی  ئەلزەمیر  لە دەڤەڕی  دیمەشق  هاوێژرا بوو  پێ و شوێن گرت و لەناو برد  و شەش  مووشەکیشی لە  ئاسمانی حومس  داخست . هاوکات  وەزارەتی  بەرگری  ئەمریکا  پێنتاگون  لە وڵام بە  پرسیارێک   سەبارەت بە ڕاپۆڕتەکانی  هاوپەیوەند  بە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی  ئاسمانی  ئەلشەعیرات  لە حومسی  سووریا   ڕایگەیاند  ئێستاکە  ئەمریکا  هیچ  چالاکیەکی    سەربازی  لەو ناوچەیەی  ئەنجام نەداوە . بنکەی  ئاسمانی  ئەلشەعیراتی حومس  حەوتی ئاوریلی  2017  بە فەرمانی  دوناڵد تڕەم سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بە بیانووی  پەلاماری  کیمیایی  بانگەشەکراو بۆ سەر خان شیخون  لە ئیدلەب باکووری ڕۆژئاوای  سووریا  بە  59 مووشەک کەوتە بەر  پەلامار  . لە هەمان حاڵدا  بڕێک  لە مێدیاکان  بە گێڕانەوە  لە  سەرچاوە  مەیدانیەکان  وتیان  ئەگەری  ئەوە  هەیە  مووشەکە نوێیەکان  لە لایەن  شەڕکەرەکانی  ڕژیمی  زایونیەوە  بەرەو  بنکەی  ئاسمانیی  ئەلشەعیرات  هاوێژرا بن . دەوترێ  خودی  فڕۆکە شەڕکەرەکانیش لە لایەن  بەرگری  ئاسمانی  ڕووسیاوە پێو شوێن گیراون .  بەرلەوەش  ئەمریکا  فەڕانسا  و بریتانیا  بە بیانووی  پەلاماری  کیمیایی  لە دومای  سووریا و تاوانبار  کردنی  ئەو وڵاتە  لە  ڕوودانی  ئەو پەلامارە  14  ئاوریل  زیاتر لە  100  مووشەکیاتن   بەروە  ناوچە جۆراوجۆؤەکانی  سووریا  هاویشت .

سەرپەیڤ