تیرۆریستەکانی داعش لە باشووری سووریا خۆیان ڕادەست کرد
نیسان 21, 2018 13:44 Asia/Tehran
تیرۆریستەکانی داعش دوای ئۆپراسیۆنی بەهێزی سوپای سووریا لە باشووری سووریا خۆیان ڕادەست کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە لە مەیادین، ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش دوای هێرشی قورسی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەکانیان لە یەرموک و حەجەرول ئەسوەد لە باشووری دەمیشق ئاڵای سپیان بە مەسەبی تەسلیم بوون هەڵ کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە سوورییەکان لە دەست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە دژی داعش بۆ سەر باشووری دەمیشق هەواڵیان دابوو.
ئەم ئۆپراسیۆنە بە هێرشی قورس بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە حەجەرول ئەسوەد، قەدەم، عەسالی و کەمپی یەرموک دەستی پێ کرد.