نیسان 30, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : وڵاتانی دەسدرێژکار لە قۆناخی دەسدرێژی نیابەتی ، چوونەتە ناو قۆناخی دەسدرێژی ڕاستە وخۆ بۆ سەر سووریا

سەرۆک کۆماری سووریا وتی: تەشەنای دەسدرێژی ڕاستە وخۆی وڵاتانی دەسدرێژکار بۆسووریا ، دوای شکستی قورسی بەکرێگیراوان ودەس نیاکان یان بووە بە هۆی بەهێزکردنی عەزم وورەی سووریەکان بۆ لەناوبردنی شکل وشێوازی جۆربەجۆری تیرۆریسم .

بە شار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ عەلائەدینی بروجیردی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی بە باشی لە بەرانبەر تیرۆریسم ڕاوەستاون وئێمە ئێستاکە لە سەرکەوتنی نیهایی نێزیک بووینەتەوە. بروجیردی یش لەم دیدارە دا پیداگری کرد: گەڵاڵەی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ودەسنیاکانی لە ناوچە ولەسووریا شکستی هێناوەو شکستی دەسدرێژی ئەم دواییە پێشاندەری پاوەجیی وپتەوبوونی مێحوەری خۆڕاگری وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمە . سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پیداگری کرد : دەوڵەت ونەتەوەی ئێران هەموو کات پشتیوانی سووریا دەمێنێتەوە وبە هەوڵ وتەقالاکانی بۆ دۆزێنەوەی ڕیکاری سیاسی کە سووریەکان دیاری بکەن ویەکیەتی ودەسەڵاتدارەتی سووریا بپارێزیت ،درێژە ئەدات. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژ کاری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپیکرا، هێزە سووریەکان بە یارمەتی هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری لە مانگەکانی ئەم دواییە توانیویانە زەبری قورس لە تیرۆریستەکان بده ن.  عەلائەدینی بروجیردی دوێنێ یەکشەممە بە مەبەستی لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی هاوپێوەند لەگەڵ سووریا چووه دەمیشق.

سەرپەیڤ