نیسان 30, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • رۆژنامەوانی میسری: ناردنی هێز بۆ سووریا لەدژ بەرژەوەندییەکانی قاهیرەیە

سەرنووسەری رۆژنامەی میسریی ئەلشروق پێی داگرت: بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی قاهیرە لەگەڵ داوای ژمارێک وڵاتی دەرەوەیی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ سووریا یەک ناگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عیمادەدین حوسێن وتی: میسر نابێ لەگەڵ ئەمریکا یان عەرەبستان تێکهەڵچێ و شەڕ بکات بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێ وەڵامی نا بداتەوە بە داوای ناردنی هێزی سەربازی بۆ سووریا.

عیمادەدین حوسێن پێی داگرت؛ سەبارەت بە قەیرانی سووریا دەبێ تیشک بخرێتەسەر ڕێکاری سیاسی.

ئەو رۆژنامەوانە میسرییە وتی: ژمارێک دەسەڵاتدار خوازیاری ئەوەن میسر و وڵاتانی ناوچە بخەنە نێو زەلکاوێکەوە کە چوونەدەر لێی دژوارە، بۆیە ئەو وڵاتانە دەبێ ریسوا بکرێن.

ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە ڕۆژی شەممە١٤ی ئاڤریل بەئیدیعای نەسەلمێندراوی هێرشی شیمیایی سوپای سووریا بۆسەر شاری دوما لەنزیک دەمشق، ناوچەگەلێکی ئەو وڵاتەیان مووشەکباران کرد.

دوابەدوای شکستی سەربازی و سیاسیی ئەو هێرشە، میدیاکان ڕاپۆریان دا، ئەمریکا لەهەوڵی پێکهێنانی هێزێکی عەرەب بە بەکرێگیراویی عەرەبستان وئیماراتە بۆ جێگیرکردن لە سووریادا.

سەرپەیڤ