May 17, 2018 12:48 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی چین لە هەوڵە پۆزیتیڤەکانی ئێران و ڕووسیا، تورکیاو کازاخستان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا

باڵیۆزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی چوارشەم ڕێزو سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵە ئەرێنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو تورکیاو کازاخستان لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاستانەو لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ما ژائۆشوو" Ma  Zhaoxu لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەوەرەی لێکدانەوەی دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە سووریا ، بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە پکەن داکۆکی لە دانوستانەکانی ئاستانە دەکات هیوای خواست ئەم دانوستانانە ببێتە هۆی بەرەوپێشەوە چوونی ڕەوتی دانوستانەکانی ژێنێڤ.

باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشکاوانە رایگەیاند پکەن بۆچونی ئەوەیە کە ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا ، سیاسییە.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە، ئەم دانوستانانە لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە دەچن.

ئەنجامی سەرەکیی دانوستانەکانی ئاستانە تا ئێستا کەم کردنەوەی کێشە و ئاڵۆزی لە سووریا بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

 

.

 

سەرپەیڤ