May 17, 2018 18:02 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی دەیان بنەماڵەی سووریایی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق

دەیان بنەماڵەی خەڵکی غوتەی ڕۆژهەڵات هەڵکەوتوو لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق کە لەترسی تاقمە تیرۆریستیەکان و بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ هێشتبوو گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی وەتەنی سووری، ئەم بنەماڵەگەلە بە شێوەی کاتی لە ناوەندی ئاوایی حەرجەلە هەڵکەوتوو لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق دا دەژیان .

سوپای سووریا دوای ڕزگار کردنی دوما دوایین ناوچەیەک کە بە دەست تیرۆریستانەوە ما بوو لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە گردوپەڕی دیمەشق، بە مەبەستی دەرپەڕاندنی بەرماوەی تیرۆریستان لە ئۆردوگای یەرموک و گەڕەکی حەجەرلئەسوەد لە ناوچەکانی باشووری دیمەشق سەقامیان گرتووە.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، شاڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر گردوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرۆزوور لە ڕۆژەڵاتی سووریا کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی لێ کەوتەوە.

کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی شارۆچکەکانی هجین ، ئەلشەعفە و ئەلسوسە هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرۆزوور لە ئەنجامی بەردەوامیی بوردومانەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکاو تێکهەڵچوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش و گروپی ناسراو بە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ هێڵاوەو هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

 

سەرپەیڤ