May 18, 2018 19:44 Asia/Tehran
  • لە سووریا چەکی ئەمریکایی ڕادەستی تیرۆریستانی بەرەی نۆسرە کراوە

یەکێک لە فەرماندەرانی گرووپە بەرهەڵستکارە چەکداریەکانیی (سوپای ئازاد) لە سووریا دانی بەوەدا ناوە کە لە باکووری ئەو وڵاتە کەرەستەو چەکی ئەمریکایی ڕادەستی بەرەی نۆسرە کراوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی کەناڵی تەلەڤزیۆنی "مەیادین"، " ئینس ئیبراهیم عۆبەید" لە وتوویژ لەگەڵ کەنالی ئەمریکایی فاکس نیوز جەختیکرد : پێنج لۆری هەڵگری چەک و تەقەمەنی جۆر بە جۆری ئەمریکایی بەرامبەر پاراستنی سەلامەتی خۆی و ژمارێک لە هاوڕێیەکانی، ڕادەستی بەرەی نۆسرە کردووە.

 شکستی بەردەوامی ترۆریستان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکان بەرامبەر سوپای سوریا، ناکۆکیی نێوان سەرکردەکانیی ئەم اتقمانەی زۆرتر کردەوە تا جێگەیەک کە ژمارێک لە وان کەوتوونەتە گیانی یەکتری.

 هەواڵی دیکە لە سوریا ئەمەیە کە، ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا" حەمیمیم" باسی لە چونە دەری ٣٥ هەزار کەسی چەکدار هاوڕێ بنەماڵەکانیان لە حۆمس(ڕۆژئاوای سوریا)کردووە. ئەم کەسانە لە سێ بوارگە و لە حەوتەم تا ١٥ مای لە حۆمس چوونەتە دەر. ستانی ئەدلەب و بەشێک لە ستانی حەڵەب لە باکووری سوریا، هەر ئێستا شۆێنی کۆبوونەوەی تاقمەکانی ترۆریستیی تەحریرئەلشام، بەرەی تەحریری سوریا و تاقمەکانی ترۆریستی یە کە وڵاتانی رۆژئاوایی -عەرەبی -زایۆنیستی داکۆکیان لیوە دەکەن. هەر لەم حاڵە دا ، کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم ڕاپۆرتی دا ئاڵای سوریا لە ناوچەی "عەقرەب" لە باشووری ستانی حەماە(ڕۆژئاوای سوریا) دوا بە دوای چۆڵکردنیی ئەم ناوچەیە لە ترۆریستان هەڵکراوە. سوریا پتر لە حەوت ساڵە بە ئامادە بوونی تاقمە چەکدارو ترۆریەتییەکانی وەک داعش و بەرەی نۆسرە کەلە لایەن ڕۆژئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە پشتگرییان لێوە دەکرێت بەرەو ڕووی قەیران بۆتەوە .

سەرپەیڤ