May 19, 2018 20:02 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوون لە نێوان تیرۆریستەکان لە باشووری سووریا

سەرچاوەکانی سووری لە تێکەڵچوونەکانی نێوان تاقمە چەکدارو تیرۆریستەکان لە ڕۆژئاوای دەرعا لە باشووری سووریا لەگەڵ تاقمی بە ناو جیش خالید بن ئەلوەلید سەر بەداعش هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنەشرە ، بە قسەی ئەم سەرچاوانە ، مەبەست لە پەلاماری تاقمە چەکدارەکان دەرکردنی جیش خالید بن ئەلوەلید لە ڕٶژئاوای دەرعایە. سەرچاوەکانی سووری هەروەها لە ئالووێری ئاگری توپخانەیی نێوان دوو لایەن هەوالیان دا وڕایانگەیاند : تێکەڵچون گەلیک لە شارۆچکەکانی حیت وئەلشیخ ئەلسەعید لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دەرعا لە جەریان دایە . لەلایەکی تر، سوپای سووریا ترۆمبێلێکی بۆمب ئاخنکراوی لە ئوتوبانی دەمیشق بۆ ئەلسویدا دایە بەر دەسڕێژ. ئەم ترۆمبێلە بە نیاز بوو هێزەکانی سوپای سووریا بداتە بەر دەسڕێژ. هەواڵێکی تر ئەمەیە سەرچاوەکانی سووری ڕایانگەیاند : سوپای سووریا بنکە وبارەگای تیرۆریستەکانی لە کەفر زیتا وئەللتامنە لە گردوپەری حەما داوەتە بەر پەلامار. سووریا فرەتر لە حەوت ساڵە لەگەڵ تاقمەکانی چەکداروتیرۆریستی وەک داعش وبەرەی نوسرە کەلەلایەن ڕۆژئاوا وبڕیک لە وڵاتانی ناوچە پشتیوانیان لیی دەکرێ لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ