May 21, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی ناوچەی

هێزەکانی سوپای سووریا هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمان ئەمڕۆ دوشەممە زاڵبوون بەسەر ناوچەی "ئەلحەجرئەلئەسوەد " لەباشووری دەمیشق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیرنا ، سەرچاوەکانی مەیدانی ڕایانگەیاند : سوپای سووریا ناوچەی " ئەلحەجەرئەلئەسوەد" بنکەی سەرەکی داعش یان لە ریفی دەمیشق دوای دەرکردنی تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە بەشێوەی تۆکمە وتەواو ئازادکرد. سەرچاوەکانی مەیدانی وتیان: ئاگر بەسی کاتیی لە شەوی ڕابردوو یەکشەممە یش بە هۆی لەبەرچاوگرتنی مەسەلەی مرۆڤ دوستانە لە ناوچەی حەجەرئەلئەسوەد دامەزرابوو. پاش ئەمەیش سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا کۆنترۆڵی ناوچەکانی ژێر زاڵیەتی تاقمی تیرۆریستی تەحریری شام " بەرەی نوسرە" لە ئۆردوگای فەلەستینی نشینی یەرموک لە باشووری دەمیشقیان گرتە دەس. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، سوپای سووریا لەکاتی پاکتاو کردنی شارۆچکەکانی یەلدا، ببیلا وبەیت سەحم لە باشووری دەمیشق ، چەکەمەنی دروست کراوی ڕژێمی زایونی وهەروەها ژمارەیەک کەرەسەو ئامیری پزیشکی ، دەزگەی بەدالە، نەخشەو ماشین یان لەم ناوچانە دۆزیەوە.

سەرپەیڤ