May 27, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • توند بوونەوەی  تێکهەڵچوونە  چەکدارانە ناوخۆییەکانی تڕوڕیستان  لە سووریا

بە درێژەی تێکهەڵچوونەکانی چەکدارانەی نێوان گروە تروڕیستیەکان لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا بنکەی ئەندامانی تەکفیری بە تڕوموبیلگەلی بۆمب ئاخنکراو کەوتە بەر دوو پەلاماری جیاحیا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ئیسپوتنیک ،  شەوی یەکشەمە بە هۆی تەقینەوەی  تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە نزیکی بنکەی   حیزبی  بە ناو   ئیسلامی تورکستانی   لە جەسەر ئەلشغوور  لە پارێزگای ئەدلەب  دەیان کەس کوژران و بریندار بوون .  هەروەها دوانیوەڕوی  شەمە  تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراوێکی دیکە لە نزیکی  یەکێکی  دیکە لە بنکەکانی  ئەندامانی  تەکفیری    هەیئەتی  تەحریر ئەلشام   واتە  بەرەی  نوسرەی  پێشوو  لە شاری ئەدلب  تەقیەوە  و دەیان  کەس کوژران  و بریندار بوون  و خەسارگەلێکی زۆر درا  لە دەڤەری شوێنی تەقینەوەکە . سەرچاوە خوجێیەکان ڕایانگەیاند  لانیکەم  حەوت کەس بۆ  وێنە  سێ تڕوڕیست بە هۆی ئەو تەقینەوە کوژراون و زیاتر لە 42  کەسی دیکەش  بریندار بوونە .  پارێزگای  ئەدلەبی سووریا  لە چەن مانگ لەمەوبەروە  شایەتی تێکهەڵچوون و بارگرژی بەردەوام   لە نێوان  ئەندامانی  تڕوڕیستی  تەحریرئەلشام لە گەڵ  ئەندامانی تڕوڕیستی   سەر بە  تاقمی تەحریری سووریا یە و لەو  تێکهەڵچوونانەدا  نزیک بە 4 هەزار  کەس  لە هێزەکانی هەر دوو ک لا  کوژران و بریندار بوون . بە دوای  شکستەکانی پەیتاپەیتای  تڕوڕیستانی سووریا لە بەرە جوراوجورەکاندا و بەەرو پێش چوونی ئەرتەش و هێزەکانی خوڕاگری  ناکوکیەکانی نێوان نەیارانی سووری  پەرەی سەندووە .  هاوپەیمانی نەیارانی  سووری  کە  ساڵی  2012  بوونی  خۆی ڕاگەیاند  تا ئێستا چەن سەرۆک ی بو خۆی هەڵبژاردووە  بەڵام هەروا  ناکوکی  و دوو دەستەیی  کردەوەی  پاوەجێیی  لە هاوپەیمانی  نەیارانی دەرەوە نشینی سووریە . 

سەرپەیڤ